Kurdistan Press - کۆبوونەوەکە کۆتایی هات کۆبوونەوەکە کۆتایی هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەکە کۆتایی هات

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمەریكا و فرەنسا، لە بارەگای هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا، كۆبوونەوەیەك لە نێوان لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای سووریا بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵوێستی كورد بۆ دروستكردنی سووریای نوێ کرا و هەوڵەکە بۆ ئەوەیە کورد بەیەک پڕۆژەوە بچێتە دیمەشق بۆ مافەکانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 23ی كانوونی یەكەمی 2024، لە رۆژئاوای كوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەدیاریکراوی شاندی ئەمەریکا و فڕەنسا، كۆبوونەوەیەك لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات " هەسەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا "ئەنەكەسە ئەنجام درا و بەپێی راگەیەنراوی هەسەدە و لێدوانی ئەنەكەسە،  ئامانج لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن لەبارەی هەڵوێستی كورد لە سووریای نوێدا، بووە. 

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا لایەن و هێزە كوردییەكان بەردەوام بن لە یەكتربینین و كۆبوونەوەی تر بۆ گەیشتن بە پرۆژەیەکی هاوبەشیی کوردی و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه