مایك واڵتر، كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە كۆشكی سپی دیاری كراوە، ڕایگەیاندووە: بوونی ئەمریكا لە ئێستای سووریا بۆ سەرنج خستنە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشە.
واڵتز ڕایگەیاندووە:"گرنگیپێدانی ئەمریكا لە سووریادا بۆ دژایەتیی هەزاران چەكداری داعش كە ئێستا لە سووریادا ڕاگیراون و لە سەردەمی سەرۆكایەتیی پێشووی دۆناڵد ترەمپەوە كۆنترۆڵ كران."
باسی لەوەش كردووە، كاتێك داعش هێرشی بۆ سەر تەواوی ئەورووپا و ئەمریكا دەست پێكرد، ناوچەیەكی فراوانی بەقەد ویلایەتی تەكساسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا داگیر كرد.
بەپێی زانیارییەكان 900 سەربازی ئەمریكا لە بنكە سەربازییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا جێگیرن و تاكوو ئێستا لە وڵاتەكە نەكشاونەوە.
وەڵام بدەوه