وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پشتڕاستی دەکاتەوە کە وڵاتەکەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حەماسی لە تاران کوشتووە. ڕۆژی چوارشەممە 8ی ئابی 2024، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران كوژرا، كوشتنەكەی كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی لە ئیسرائیل کرد کە ئەو کاتە گوومان هەبوو ئیسرائیل هەنیەی کوشتبیت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دانیان نەنا لە کوشتنی هەنیەدا. ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، دانی بەوەدانا کە وڵاتەکەی ئیسماعیل هەنیەی لە تاران کوشتووە.
کاتز لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە بە توندی لە حووسیەکان دەدەین و لەناویان دەبەین، هەروەک چۆن هەنیە و سینوەر و نەسروڵڵا مان لە تاران و غەززە و لوبنان کوشت، لە حودەیدە و ناوچەکانی دیکەش ئەوە دەکەین و حووسیەکان لەناو دەبەین.
وەڵام بدەوه