دوای دوو هەفتە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان "هێزەکانی سوریای دیموکرات" و تورکیا، ئاگربهستهكه داڕما و تۆپخانەکانی تورکیا پێگەکانی "هەسەدە"یان لە نزیک بەنداوی تشرین لە ناوچەی مهنبهج بۆردومان کرد.
كهناڵى (العربیه) بڵاوی كردهوه، لە لادێکانی شاری مەنبەج پێکدادانێکی توند لەنێوان هێزەکانی (ههسهده) و گرووپه چەکدارەکان ڕووی داوە. ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی (ههسهده) گەیشتوونەتە شارۆچکەی قەلقال و نەچوونەتە ناویەوە، واتە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە مەنبهجەوە دوورە .
لای خۆیەوە هێزەکانی (ههسهده) کوژرانی 16 ئەندامی خۆی ڕاگەیاند لەو کاتەی شەڕ و پێکدادانەکان نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دەستیان پێکردووە.
پەرەسەندنی شهڕهكان
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووى سووریا لە 8ی کانونی یەکەمى 2024، توندی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری سووریا پەرەی سەند و ئەمریکاش بە ناوبژیوانی ئاگربەستێکی لە ناوچەکەدا لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگهیاند.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی (ههسهده)، بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی تورکیا و ئەو گروپانەی دا کە پشتیوانیان دەکەن لە شاری (کۆبانی)
3 ئۆپەراسیۆنی سەربازی
هاوکات لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019، باکووری سووریا سێ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی، کە لەلایەن تورکیا کە ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یه دەستی پێکرد. بەپێی ئاژانس (فرانس پرێس) توركیا له ئۆپهراسیۆنهكاندا هەردوو ڕێکخراوی داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردیان کردە ئامانج.
لە دوای ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە ئەنقەرە سەربازەکانی لەو ناوچانە جێگیر کرد، بەجۆرێک ژمارەی سەربازەکانیان ئەمڕۆ لە نێوان 16 بۆ 18 هەزار چهكدار مەزەندە دەکرێت، بەپێی ئەوەی عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانی سەرکۆماری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، ڕایگەیاند .
وەڵام بدەوه