Kurdistan Press - بەرپرسە مەترسیدارەکەی حکومەتی بەشار دەستگیرکرا بەرپرسە مەترسیدارەکەی حکومەتی بەشار دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسە مەترسیدارەکەی حکومەتی بەشار دەستگیرکرا

حکوومەتی کاتی سووریا، لە تەرتوس ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی بەرپرس و ئەندامانی تێوەگلاو لە تاوانەکانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دەست پێکرد و توانراوە بەرپرسێکی باڵای گرتووخانەی سیدنایا دەستگیر بکەن، کە تاوانبارە بە کوشتنی هەزاران هاووڵاتیی سووری.

پێنجشەممە، 26 کانوونی یەکەم، 2024، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریای نوێ ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا توانیویانە لیوا محەممەد گەنجۆ حەسەن، بەرپرسی دادگای مەیدانیی زیندانی سیدنایان دەست گیر بکەن، کە یەکێک بووە لە داواکراوانی سەرانی ڕژێمەکەی ئەسەد و بەرپرس بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی سووریا، هەروەها تاوانبارە بە کوشتن و لەسێدارەدانی هەزاران هاووڵاتی سووری لە دوای ئاڵۆزییەکانی 2011ـەوە.

لیوا محەممەد گەنجۆ حەسەن، بەرپرسی دادگای مەیدانیی زیندانی سیدنایان

حکوومەتی کاتی سووریا تەنیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە باڵایەی گرتووخانەکەی ڕاگەیاندووە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لە بارەی دادگایی کردن یان چارەنووسی ئاشکرا بکات.

لەلایەکی دیکەوە، محەممەد عەبدولڕەحمان، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند، لە تەرتوس سەرانی ڕژێمی پێشووی سووریا ڕووبەڕووی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی نوێی سووریا بوونەتەوە لە ئەنجامدا 14 ئەندامی هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی نوێ کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه