Kurdistan Press - بەرپرسێکی زۆر مەترسیداری حکومەتی ئەسەد لەنێوبرا بەرپرسێکی زۆر مەترسیداری حکومەتی ئەسەد لەنێوبرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی زۆر مەترسیداری حکومەتی ئەسەد لەنێوبرا

شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە له‌سه‌ر هه‌ینی)، دەزگا ئەمنییەکان کوشتنی (شوجاع عەلی)ـیان بە دەسەڵاتدارانی سوریا ڕاگەیاند، کە تۆمەتبار بوو بە ڕفاندن و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سووریا لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، ئەمە جگە لە تێوەگلانی لە کۆمەڵکوژیی (حۆله‌) لە ساڵی 2012.

ئەو زانیاریانەی کە لەبارەی ئەوەی لە کۆمەڵکوژی (حۆله‌)ـدا بڵاو كرانه‌وه‌، بەتایبەتی دژی منداڵانی سووریا، (شوجاع عەلی)یان خستە لیستی دڕندەترین تاوانباران لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا.

لە 25ی ئایاری 2012 هێزەکانی ڕژێمی سووریا بۆ ماوەی نزیکەی 10 کاتژمێر ناوچەی (ته‌ڵدۆ)یان لە حومس گەمارۆدا و بە چڕی بۆردومانیان کرد.

لەو ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی ڕژیم زیاتر لە 100 هاوڵاتی سڤیلیان کوشت، کە 49یان منداڵ و 32 یان ئافره‌ت بوون. تێیدا چەقۆ و چەکیان بەکارهێنا، بە یارمەتی “گرووپەکانی شه‌بیحە”ی سەر بە ڕژێمی ئه‌سه‌د و بە فه‌رمانده‌یی شوجاع عەلی.

ڕۆڵی خوێناوی لە كۆمه‌ڵكوژیی حۆله‌، نازناوى "قەسابی حۆله‌"ی به‌ شوجاع عه‌لى به‌خشی، دواتر گرته‌ ڤیدیۆکانی بڵاوبوونەوە کە هەڕەشەی "ترسناک"ی له‌ منداڵانی تەمەن 7 ساڵان ده‌كرد، بە سەربڕینیان.

کۆمەڵکوژی حۆله‌ بە یەکێک لە خراپترین کۆمەڵکوژییەکان وەسف دەکرێت کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ڕژێم هەر کەسێکیان لە پەراوێزی شارەکەدا ده‌بینی دەستبەندیان ده‌كرد، ئافره‌ت و پیاویان کۆ ده‌كرده‌وه‌، دواتر بە چەقۆ سەریان ده‌بڕین یان بەشێوەیەکی دڕندانە تەقەیان لێکردن.

ڕاپۆرتەکانی تر ئاماژەیان بەوە کردووە کە شوجاع عەلی بەرپرسیار بووە لە سەربڕین بە چەقۆ لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا.

تۆڕەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەم کۆمەڵکوژییە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 107 کەس کە 49یان منداڵی خوار تەمەنی 10 ساڵ بوون له‌گه‌ڵ 32 ئافره‌ت.

ئەم کۆمەڵکوژییە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا شۆکێکی گه‌وره‌ى دروست كرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ حکوومەتی سووریای شەرمەزار کرد کە چەکی قورسیان ئاراستەی هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە، هه‌ر بۆیه‌ ئەمریکا، بەریتانیا و 11 وڵاتی دیکە باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی سووریایان لە خاکەکانیان دەرکرد.

کوشتنی شوجاع عەلی

دوای 12 ساڵ لە "کۆمەڵکوژی حۆلە"، شوجاع عەلی، ڕۆژی پێنجشەممە (26ى 12ى 2024) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە، کوژرا.

شوجاع عەلی دوای پێکدادانی نێوان هاوسۆزانی و وەزارەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ئاسایشی گشتی سووریای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی نوێی سووریا، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ ڕاوەدوونانی "چەکدارە هاوسۆزەکانی ڕژێمی پێشوو کە ئامادە نەبوون چەکەکانیان ڕادەست بکەن، کوژرا.

هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوجاع عەلی و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون لە باڵەخانەیەکی ناو گوندی بەلقسە لە لادێی ڕۆژئاوای حومس دا و داوایان لێکردن خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ڕەتیان کردەوە، بۆیە هێزەکان هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەکە و کوشتیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سانای سووری، شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو شارە بووە هۆی کوژرانی دوو کارمەندی ئەمنی و برینداربوونی 10 کارمەندی دیکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه