حكوومه‌تی كاتیی سووریا به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، جێگری پێشووی ده‌سته‌ی ته‌حریر شامی كرده سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی حكوومه‌تی كاتی. كه‌سه‌كه له ساڵی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سزا دراوه.
ئه‌نه‌س خه‌تاب كه‌سێكه كه پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه توندئاژۆكاندا هه‌یه، خۆیشی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری و ته‌ناهیی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بووه.
ئه‌و له ساڵی 1987 له شاری جیرۆد له پارێزگای دیمه‌شق له دایك بووه و دوای ئاماده‌یی چووه‌ته زانكۆ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه زانكۆ ته‌واو بكات و رووی له عێراق كردووه.
ئه‌نه‌س خه‌تاب له دامه‌زراندنی به‌ره‌ی نوسره، رۆڵێكی كارای هه‌بوو و دابینكردنی چه‌ك و پاره بۆ رێكخراوه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
جۆلانی له كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی نوسره بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ده‌كات، كه‌سه‌كه هاوشێوه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مێژوویه‌كی ره‌ش و خراپی هه‌یه.
پێویسته بگوترێ حكوومه‌تی كاتیی سووریا بڕیار بوو دوای رووخانی دیمه‌شق، هه‌موو پێكهاته‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه ته‌نیا له‌لایه‌ن ته‌حریر شام دامه‌زراوه و حیساب بۆ هیچ پێكهاته‌یه‌كی تری ئه‌و وڵاته نه‌كراوه.
وەڵام بدەوه