رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد گورزێكی تری گەورەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بوو بۆ بەرەی بەرگریكاری و ئێران، ئەوەی لە سووریا رووی دا ناوبانگی ئێرانی بەتەواوەتی لە ناوچەكە و لەبەردەم میلیشیاكانی لەكەدار كرد و ئەوان متمانەیان بە ئێران لاواز بوو، لەگەڵ نزیكبوونەوەی پێنجەم ساڵوەگەڕیی كوژرانی قاسم سلێمان، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، دەستەی ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران دووپاتی كردەوە كە پلانەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە سووریا سەر ناگرێت.
دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە بەیاننامەیەك بەبۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەڕیی كوژرانی سلێمانی گوتی، ئەوەی ئێستە لە سووریا دەگوزەرێت، پلانێكی هاوبەشی ئەمەریكا و ئیسرائیلە، ئێران وەك بەربەست لەبەردەمی دەوەستێتەوە، بۆیە ئەوان ئامانجەكانیان لە سووریا ناهێننە دی.
دووپاتی كردەوە، ئەمەریكا و ئیسرائیل لە رووبەڕووبوونەوەی شۆڕشی ئێران و ئامانجەكانی شكستیان هێنا، هەموو توانا و ئامرازێكیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرد، بەڵام پاڵپشت بە خوا و گەلی ئێران هەموو پلانكانیان شكستی هێنا، رووداوەكانی دوایی ناوچەكەش، بەتایبەتی لە سووریا، كە پلانێكی هاوبەشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بوو، دەری دەخات ئەوان بەردەوامن لە جێبەجێكردنی ئامانجەكانیان لە ناوچەكە، بەو پێیەش ئێستە گەورەترین بەربەست لەبەردەم ئەوان ئێرانە، بۆیە هەمووهەوڵێك دەدەن بۆ لابردنی ئەو بەربەستە، بەڵام هەموو خەونەكانیان لە لایەن ئێرانەوە لەناو دەبرێن و لە سووریا هیچ بەهیچ ناكەن.
وەڵام بدەوه