Kurdistan Press - چی لە سزای ئۆجەلان دەکرێت؟ چی لە سزای ئۆجەلان دەکرێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چی لە سزای ئۆجەلان دەکرێت؟

سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە سزای زیندانیكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بكرێتە دەستبەسەركردن لە ماڵەوە.

 ڕۆژی 28-12-2024 و بۆ پاڵپشتی لە دەسپێشخەرییەكەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی برایەتیی كورد و تورك و دوای 10 ساڵ، شاندێكی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان كرد و سێ كاتژمێر دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان هەبوو.

 ڕۆژنامەی "یەنیچاخ"ـی توركی لە دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە و سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا، ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە ڕەنگە پرسی شوێنی مانەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان بێتە ئاراوە و چیتر لە دوورگەی ئیمراڵی نەهێڵدرێتەوە.

 پێشتر محەمەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: "دەتوانرێت قەناعەت بە پەکەکە بهێنرێت تا بە بڕیاری ئۆجەلان چەک دابنێت، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا کورد داوای مافی دەستووری و نەتەوەیی خۆی لە تورکیا دەکات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه