Kurdistan Press - سوپای ئیسرائیل خرایە ئامادەباشییەوە سوپای ئیسرائیل خرایە ئامادەباشییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای ئیسرائیل خرایە ئامادەباشییەوە

ئەمشەو، 5ی 1ی 2025، كەناڵی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی دەستەی ئەركانی  سوپای ئیسرائیل، فرمانی بە سوپاكە كردووە لە دۆخی ئامادەباشیی چڕوپڕدا بن، بۆ هەر ئەگەرێكی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەكە.

هەریەك لە كەناڵە ئیسرائیلییەكانی (واللا) و (سرۆجیم)، بڵاویان كردووەتەوە، هێرزی هلێڤی، فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل كردووە، بۆ هەر ئەگەرێكی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەكە ئامادەباش بن و ڕووبەڕووی هێرشەكان بنەوە.

پێگەی فارسیی (یۆرۆنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، ئەو بڕیارانەی ئیسرائیل لە كاتێكدایە كە ڕاپۆرتەكان باس لە زیادبوونی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكانی ناوخۆی ڕژێمی ئێران دەكەن، بەتایبەت لەدوای ئەوەی هێزەكانی سەر بە ڕژێم لە ناوچەكەدا زیانی زۆریان بەركەوتووە، بە تایبەت لە لوبنان و سووریا.

باسی لەوەش كردووە، ئێران بەر لە هاتنەوەی ترەمپ، ئەگەری هەیە تووشی چەندین ئاستەنگی دابەزینی زیاتری نرخی دراوەكەی، قەیرانی ژێرخان لە كەرتی وزە و ناڕەزاییە كۆمەڵایەتییەكان ببێتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەكان، سوپای پاسدارانی ئێران، بەمدواییانە هەوڵ دەدات دووبارە هێزەكانی سەر بە خۆی لە ناوچەكەدا ببووژێنێتەوە، ئەمەش جگە لە حزبوڵای لوبنانی.

ئامادەباشیی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، بەشێك لە بەرپرسانی ئێرانی دووبارە باسیان لە پێویستیی جێبەجێكردنی گەڕی سێیەمی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كردووەتەوە و ناویان لێناوە (بەڵێنی ڕاستگۆیانەی سێیەم).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه