Kurdistan Press - مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/11/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کرایەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بە ئاراستەی گەشەپێدانی ناوچەکە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی سووریا تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه