چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج كه به‌رپرسێكی باڵای حەماسی تێدا بووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه لبنانییه‌كان، له‌و هێرشه‌دا لانی كه‌م كه‌سێك كوژراوه و رووداوه‌كه‌ش له شه‌قامی ''سه‌یدا'' له باشووری لبنان بووه.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە ئەوەی لە لبنان کردوویانە ئامانج لێی محەمەد شاهین فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام بووە و لە هێرشەکەدا سەرکەوتوو بوون.
جگە لە میدیاکانی ئیسرائیل ماڵپەڕی حەدەسیش ئەو زانیارییەی پشتڕاست کردەوە و نووسیویەتی محەمەد شاهین فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام لە هێرشەکەی ئیسرائیل‌دا کوژراوە.
هاوکات كه‌ناڵی مه‌یادین ئاماژه‌ی داوه كه سوپای لبنان خێرا گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و گه‌مارۆی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی داوه كه كراوه‌ته ئامانج، رێگه به هیچ كه‌سێك نادات له شوێنی رووداوه‌كه نزیك بكه‌وێته‌وه.
جگە لەمە کەناڵی NNA بڵاوی كرده‌وه، هێرشه‌كه له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی ره‌فیق حه‌ریری له باكوری شاری سه‌یدا بووه، له كاتێكدا رووی داوه كه به پێی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، پێویسته سبه‌ی ئیسرائیل له باشووری لبنان بكشێته‌وه.
جێی باسە لبنانییه‌كان ئیسرائیل به پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له خاك و ئاسمانی لبنان ده‌یكات، پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانه.
سەرەتا وا بڵاو کرایەوە کە ئەوەی کوژراوە فەرماندەیەکی بالای حزبوڵا بووە بەڵام خێرا میدیاکانی ئیسرائیل راستییەکەیان ئاشکرا کرد.
وەڵام بدەوه