وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گەڕی یەكەمی دانوستانمان لەگەڵ ئەمریكا كۆتایی هات
دەمێك لەمەوبەری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كۆتاییهاتنی گەڕی یەكەمی دانوستانە (ناڕەستەوخۆ)كەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای راگەیاند كە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر فایلی ئەتۆمیی ئێران و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكان، بەڕێوە چوو.
لە راگەیەنداوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە دانوستانەكان ناڕاستەوخۆ بووە لەنێوان هەریەكە لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیف ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەڕێی وەزیری دەرەوەی سوڵتاننشینی عومان، گفتوگۆكەش لە شاری مەسقەتی ئێماراتی یەكگرتووی عەرەبیی بەڕێوە چووە.
وەڵام بدەوه