سەرۆکی سوریا هەڵوێستی ڕوسیا لەبارەی ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد بەدیمەشق ئاشکردەکات.
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی باسی لەوەکردوە،" بەفەرمی داوامان لە حکومەتی ڕوسیا کردوە بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریامان ڕادەست بکاتەوە، بەڵام داواکەمان ڕەتکراوەتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئالبرۆس کۆتراچێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لەبەغدا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگایەکی میدیایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد،" مەرجی مانەوەی ئەسەد لە مۆسکۆ ئەوەیە کە هیچ چالاکییەکی سیاسیو میدیایی نەبێت ".
دوای روخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسوریا، خۆی و خانەوادەکەی بەرەو ڕوسیا هەڵاتن.
وەڵام بدەوه