هیندستان بۆ پاكستانییەكان:
تا 29ی نیسان، خاکەكەمان بەجێ بهێڵن
گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان تا دێت پهره دهسهنن و نیودەلهی زنجیرەیەک ڕێوشوێن لە کاردانەوەی كوژرانى 26 گەشتیار لە کشمیر لهو بهشهى لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت، دهگیرێتهبهر. خواجە ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان هۆشداری دا لەوەی ئەگەر هیندستان سەروەری پاکستان پێشێل بکات، وەڵامی وڵاتەکەی "بەهێز و توند و گونجاو دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە هیندستان دەبێت خۆی لە پێشێلکردنی پاکستان بەدوور بگرێت، لهبهرانبهردا، هندستان ئهمڕۆ بڕیاری دا، دهبێت تا ڕۆژى 29ى نیسان، ههموو پاكستانییهكان بڕۆنه دهرهوهى وڵاتهكهیان.
ماڵپهرى كهناڵى (عهرهبییه) بڵاوی كردهوه، هیندستان داوای لە هەموو پاکستانییەکان دەکات تا 29ی نیسان، خاکەکەی بەجێبهێڵن.
خواجه ئاسیف، وهزیری بهرگریی پاكستان، گوتیشی: "داوای لە هیندستان دهكهین، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکات کە ڕۆژی سێشەممە لە کشمیر له بهشى ئیدارهى هیندستان ڕووی دا و هیچ هەنگاوێک نەگرێتەبەر کە ڕەنگە ناوچەکە پاڵ بنێت بۆ شەڕێک دەرئەنجامێكی ترسناكی هەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، "کێشەی ڕاستەقینە و پلاندانەرانی هێرشەکە لەناو هیندستاندایە، هەربۆیە دەبێت نیودەلهی لەناو هیندستاندا بەدوایاندا بگەڕێت".
لە هەمان کاتدا وەزیری پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "جەنگی ناوێت، بەڵام ئەگەر شەڕی بەسەردا بسەپێنرێت، ئەوا وەڵامدانەوەکە گونجاو و بەهێز دەبێت، وەک ئەوەی پاکستان هەمیشە کردوویەتی".
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە میدیا ناوخۆییەکان بڵاوی کردەوە، هیندستان دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی ڕێوشوێنەکانی دابەزینی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسلام ئاباد، باڵوێزی پاکستانی لە نیودەلهی بانگهێشت کرد.
میدیا ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، هیندستان سەرۆکی دیپلۆماتکارەکەی لە باڵوێزخانەی پاکستان لە نیودەلهی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە کە هەموو ڕاوێژکارە سەربازییەکانی نوێنەرایەتی پاکستان، هەفتەیەک مۆڵەتی ڕۆیشتنیان پێدراوە.
ڕۆژى (سێشهممه 23ى 4ى 2025) لە ناوچهى کشمیری هیندستان هێرش کرایە سەر گەشتیاران، 26 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 17ی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هێرشەکە لە شاری پەهالگام ئەنجام دراوە، کە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە و هەموو هاوینێک هەزاران سەردانیکەر بۆ خۆی ڕادەکێشێت.
وەڵام بدەوه