له ئیسفه‌هان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوژران و بریندار هه‌ن. گومان له‌وه ده‌كرێ كارگه‌كه تایبه‌ت بووبێت به به‌رهه‌مهێنانی درۆن، چونكه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له نزیك هه‌مان شوێن كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مێنانی درۆن ته‌قییه‌وه.
میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران نووسیویانه، ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌ی ئاواناری پارسیان بووه له پارێزگای ئیسفه‌هان، به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ئێران، كارگه‌كه تایبه‌ت بووه به بواری به‌رهه‌مهێنانی ته‌ره‌قه و یارییه ئاگرینه‌كان و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه و یه‌كێكی تر بریندار بووه.
مه‌نسوور شیشه‌فروش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای ئیسفه‌هان بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك شاره‌دێی میمه رووی داوه كه سه‌ربه شارۆچكه‌ی شاهینشاره، به‌شێك له برینداره‌كان به فڕۆكه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه و تا ئێسته دوو كه‌س كوژراون.
میدیاكانی ئێران باسیان له هۆكاری رووداوه‌كه نه‌كردووه، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا روو ده‌دات كه هێشتا ئاگره‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس به ته‌واوی كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
به‌گوێرەی ئیران ئینتەرناشناڵ ئه‌و كارگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قیوه‌ته‌وه، سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بووه كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی ته‌قه‌مه‌نی چالاكی هه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تردا له پێوه‌ندی و هاوكاریدا بوون كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كاری ده‌كرد و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قییه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2021 له كارگه‌یه‌ك رووی دا كه ئه‌ویش له شاهینشار هه‌ڵكه‌وتبوو، به‌پێی راپۆرتێكی گاردیه‌نی به‌ریتانی، كارگه‌كه سه‌ربه كۆمپانیای پیشه‌سازیی فڕۆكه‌سازیی ئێرانه و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ر له‌و شاره‌یه.
ئه‌وكات بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتبووی، ئێران بۆ یارمه‌تیدانی حه‌ماس فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكراوی ره‌وانه كردووه و گومانی ئه‌وه هه‌بوو ئیسرائیل ته‌قاندبێتییه‌وه، دواتر سه‌رپۆش كرا و ته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌كیش له رووداوه‌كه بڵاو نه‌كرایه‌وه.
وەڵام بدەوه