وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاواى كوردستان و سووریا، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "ناكرێت قبووڵى بكه‌ین خاكى سووریا په‌رته‌وازه بكرێت، جا به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى نیسان، وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له‌سه‌ر دۆخى رۆژئاوا و سووریا، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "به روونى دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه دژى خۆڕێبه‌رى و گوتار و چالاكى نامه‌ركه‌زین به ته‌واوى وه‌ك حكوومه‌تى نوێى سووریا".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى سووریا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا وه‌ڵامى هه‌سه‌ده‌ى دایه‌وه، له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، نابێت هیچ قه‌واره‌یه‌ك له سووریا به بێ ره‌زامه‌ندى و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا دروست بكرێت. مه‌به‌ست له قه‌واره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر بوو له رۆژئاواى كوردستان.
وەڵام بدەوه