Kurdistan Press - ئیسرائیل دەسووتێت ئیسرائیل دەسووتێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل دەسووتێت

لە ئاگرەكەی چیای قودس تا ئێستا 200 ئۆتۆمبێل سووتاون و ئیسرائیل داوای هاوكاری دەكات

لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئاگرێكی گەورە لە دارستانی چیای قودس لە ئیسرائیل كەتووەتەوە و بەپێی میدیاكانی ئیسرائیل حكوومەت دۆخی ئەوپەڕی فریاگوزاریی لە ناوچەكەدا راگەیاندووە و تا ئێستا 12 كەس بریندارن و تەنیا لەسەر رێگەی قودس 200 ئۆتۆمبێل سووتاون، داوا لە دانیشتوانی چەندین كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونیش كراوە شوێنەكانیان چۆڵ بكەن.

بەپێی هەواڵێكی دەمێك لەمەوبەری (ئیرۆنیوز) حكوومەتی ئیسرائیل داوای لە پێنج وڵات كردووە هاوكاریی بكەن لە كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە گەورەیەدا ئەوانیش (قوبڕس، یۆنان، كرواتیا، بولگاریا و ئیتاڵیا)ن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه