ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر كۆنفراسه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێ، "فیدڕاڵى بۆ سووریا ته‌نیا خه‌ونه، له واقیعدا شوێنى نییه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى نیسان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ئیتاڵیا قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و سه‌باره‌ت به‌و كۆنفراسه‌ى له رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "مه‌سه‌له‌ى فیدڕاڵى ته‌نیا خه‌ونێكى دووره، له واقیعى سووریا شوێنى نییه".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "من ئامۆژگاریى ده‌كه‌م له‌وه‌ى بڕیاره‌كان خزمه‌تى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه بكه‌ن، بڕیارێك نه‌بێت له‌سه‌ر خه‌ون ده‌وڵه‌تى فیدڕاڵى بنیادنرا بێت". هه‌ر سه‌باره‌ت به سووریا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له‌وه ده‌كات توركیا "رازى نابێت له‌ودیوى سنووره‌كه‌ى قه‌واره‌یه‌كى تر هه‌بێت جگه له سووریاى یه‌كگرتوو".
جیا له لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى سووریا، ئه‌مڕۆ وه‌زیرى به‌رگرى توركیاش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تى لێدوانى دا و دووپاتى كرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌كى دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌ك به ناوى خۆرێبه‌رى قبووڵ ناكه‌ن.
رۆژى 26ى ئه‌م مانگه له رۆژئاواى كوردستان كۆنفڕاسى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى كوردى به به‌شداربوونى كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى له‌لایه‌ن سووریا و توركیا دروست كردووه، به شێوه‌یه‌ك دوو رۆژ دواتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى سووریا كه‌وته ره‌خنه‌گرتن له هه‌سه‌ده و كوردانى رۆژئاوا، به‌وه تۆمه‌تبارى كرد گوایه یه‌كێتى خاكى سووریا تێكده‌ده‌ن و له رێككه‌وتن هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وەڵام بدەوه