Kurdistan Press - نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە دەنگ لەسەر هەرێمێکی کوردی لە سوریا نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە دەنگ لەسەر هەرێمێکی کوردی لە سوریا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە دەنگ لەسەر هەرێمێکی کوردی لە سوریا

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایدەگەیەنێت، فیدراڵی یان هەر سیستمێکی دیکە لەسوریا بڕیاری گەلی ئەو وڵاتەیە، دەشڵێت،" پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشداری‌و بەرپرسیارێتییان هەبێت لەبەڕێوەبردنی سوریادا ".

ستێفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" گرنگە هەموو دەنگەکان لەسوریا ببیسترێن‌و هەموو گروپە ئایینییەکان، هەموو نەتەوەکان هەست بکەن نوێنەرایەتییان بکرێت‌، هەروەها دەبێت لەوڵاتەکەدا هەست بە ئاسایش بکەن ".

لەبارەی هەڵوێستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانیش سەبارەت بە سیستمی فیدراڵی لەسوریا، ستێفان دوجاریک وتی،"  سکرتێری گشتیی سیاسەتمەدارێکی سوریایی نییە، کاری ئەو نییە بڕیار بدات‌و ئێمە هەڵوێستی خۆمان خستوەتەڕوو، کە بریتییە لە بەشداریی هەموان‌و بەرپرسیارێتی، بەڵام وردەکارییەکان بڕیاری گەلی سوریایە ".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه