ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی ئایاری 2025، میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه له ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 5 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر، شاری رۆشتخاری له باشووری پارێزگای خۆراسانی ئێرانی هه‌ژاند.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه دانیشتوانی شاری مه‌شهه‌د و چه‌ندین شارۆچكه هه‌ستیان به بووله‌رزه‌كه كردووه و تیمه‌كانی فریاگوزاری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه بوومه‌له‌رزه‌كه لێی ڕووی داوه به‌ڕێكه‌وتن، تاكوو هه‌ڵسانگاندن بۆ زیانه‌كان بكه‌ن.
به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌زاندراوه.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له كاتێكدایه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی.
وەڵام بدەوه