سوپای ئیسرائیل جارێكی تر به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان خاكی سووریای بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (قه‌نات ئه‌لیوه‌م) كه كه‌ناڵێكی سووریه، بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل مه‌فره‌زه‌یه‌كی سوپای سووریای له باخێك له گونده‌واره‌كانی سوویدا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان كرد و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حكوومه‌تی دیمه‌شق كرد و ڕایگه‌یاند، ئەگەر هێرشەکان دژی دروزەکان لە سووریا بەردەوام بن، ئەوا وەڵامی توندیان ده‌بێت.
ماوه‌ی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە سنووری دیمەشق دروست بووە، پاش ئەوەی ئاڵۆزی کەوتە نێوان هێزەکانی ئاساییشی حکوومەت و گرووپە چەکدارەکان و دروزەکان، شه‌وی ڕابردووش ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی دیمه‌شق.
وەڵام بدەوه