سوپاى ئیسرائیل رای گه‌یاند، سه‌ربازه‌كانى خۆى له باشوورى سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه، سوپاكه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئاماده‌یى هه‌یه رێگه نه‌دات هێزه نه‌یاره‌كان بچنه ناوچه درووزییه‌كانه‌وه له‌ناو سووریا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە 3ی ئایار، سوپاى ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكى كورتدا ده‌ڵێ، "سوپا له باشوورى سووریا بڵاو بووه‌وه، ئاماده‌ییش هه‌یه بۆ رێگرتن له‌وه‌ى هێزه نه‌یاره‌كان بچنه ناوچه درووزییه‌كان"، هه‌روه‌ها سوپا دووپاتى كردووه‌ته‌وه چاودێریى پێشهاته‌كان ده‌كات، هاوكات له ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رگریى و ته‌واوى سیناریۆكان. سوپاى ئیسرائیل روونى ناكاته‌وه له‌وه‌ى چه‌ند سه‌ربازى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوچه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌یان به وردى دیارى نه‌كراوه.
سوپاى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كات، "پێنج هاووڵاتى سووریا درووز شه‌وى رابردوو ره‌وانه‌ى ئیسرائیل كراون بۆ چاره‌سه‌ر".
دوێنێ حكوومه‌تى ئیسرائیل بڕیارى دا بۆ به‌رگریكردن له درووزه‌كانى سووریا، سوپا بخاته ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و وه‌زیرى به‌رگرى واژوویان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كرد، شه‌وى رابردووش ئیسرائیل نزیكه‌ى 20 هێرشى بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجام دا.
وەڵام بدەوه