ئەمڕۆ یەکشەممە (4ی 5ی 2025) ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆمەڵێک بۆچوونی لە چەند تویتێکدا لەبارەی پرۆسەی حەجی موسڵمانانەوە خستووەتە ڕوو كە چاوەڕوان دەكرێت، مشتومڕی زۆری لێ
بكەوێتەوە.
خامنەیی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "حەجكردن، فەریزەیەكی سەدا سەد سیاسییە... ساڵانە خەڵك لە یەك كات و لە یەك شوێندا كۆ دەبنەوە، ئەمە مانای چیە؟ هەر ئەو گردبوونەوەیە لە هەگبەیدا ناوەڕۆكێكی سیاسیی لەخۆ گرتووە."
لە تویتێکی دیکەشیدا هەر ئەمڕۆ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: "حەجکردن لە بنەڕەتدا بۆ سوودی مسوڵمانانە، ئەی کوا ئەم سوودەی لە کوێیە؟ هیچ شتێک بەقەد یەکگرتنی موسڵمانان سوودبەخش نییە."
ئەم بۆچوونانەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە کە موسڵمانانی حەجخواز، لەم رۆژانەدا بەرەو گەشتی ئەمساڵی حەجکردن دەڕۆن و سەتان هەزار موسڵمان لە وڵاتانی جیاجیاوە دەچنە سعوودییە و فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن.
وەڵام بدەوه