رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، سوپاى ئیسرائیل بوونى خۆى له به‌رزاییه‌كانى جۆلان و ناوچه دابڕاوه‌كانى هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریا، دوو هێنده به‌رز كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ توركیا كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى ئایار، رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ توركیا بوونى سه‌ربازیى خۆى به‌هێز ده‌كات، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "ئیسرائیل چه‌ندان گفتوگۆى له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى توركیا كردووه، هه‌روه‌ها بۆ هاوئاهه‌نگى چالاكیى سه‌ربازى له سووریا".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى ئه‌ندازیارى بۆ به‌هێزكردنى سنووره‌كه‌ى، تا ئێسته 20% ته‌واو بووه له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سووریا كه درێژییه‌كه‌ى 90 كیلۆمه‌تره. یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆت دووپاتى كردووه‌ته‌وه، سوپاى ئیسرائیل پێی وایه توركیا ده‌یه‌وێ سوپاى ئه‌حمه‌د شه‌رع دروست بكات، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل ژێرخانه‌كه‌ى له‌ناو بردووه، توركیا دوودڵه له‌به‌ر زه‌به‌لاحى تێچووه داراییه‌كه‌ى.
پێشتر هه‌ریه‌ك له توركیا و ئیسرائیل هه‌وڵیان داوه رێككه‌وتن له‌سه‌ر سووریا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دانوستانێكیان له ئازه‌ربایجان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
وەڵام بدەوه