ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 5ی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی نوێ بۆ سەر كەرتی غەزە دەكات، ئەوەش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چڕ دەبێت کە ئامانج لێی تێکشکاندنی حەماسە.
نەتانیاهۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، "دانیشتوانی غەزە لەپێناو سەلامەتیي خۆیان دەگوازرێنەوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازانی ئیسرائیل ناچنە ناو غەزە و هەڵمەتەکانیان دەست پێناکەن و دواتر بكشێنەوە، مەبەستەکە پێچەوانەكەیەتی." ئەمەش وەكوو ئاماژەی نەكشانەوە لێكدانەوەی بۆ دەكرێ.
ڕۆژی دووشەممەی پێشتر، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، كابینەكەی نەتانیاهۆ بڕیاری داوە سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر غەزە فراوان بكات و سەرجەم خاكەكەی بگرێتەوە.
وەڵام بدەوه