Kurdistan Press - ئیسرائیل هێرشی چر دەسپێکرد ئیسرائیل هێرشی چر دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هێرشی چر دەسپێکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی چڕیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن و فڕۆکەخانەکەیان بە تەواوی لە کارخست.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە دەیان فڕۆکەی ئیسرائیلی هێرشێکی چڕیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن کە تاوەرێکی کۆنترۆڵ و ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانە و وێستگەیەکی کارەبایان کردووتە ئامانج.

کەناڵەکە ئاماژەشی بەوە داوە کە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا بووە.

هەروەها سوپای ئیسرائیلیش لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هێرشەکانیانەوە فڕۆکەخانەی سەنعایان بە تەواوی لەکارخستووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە بانگەوازێکیدا بۆ هەموو گەشتیاران و هەموو ئەو خەڵکەی بە هەر هۆکارێک لەنێو فڕۆکەخانەکەی نێودەوڵەتیی سەنعای پایتەختی یەمەندان، زۆر بەپەلە و بێ دواکەوتن فڕۆکەخانەکە چۆڵ بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێش ئیسرائیل و ئەمریکا هەردوو شاری حەدیدە و سەنعای پایتەختی یەمەنیان بە چڕی بۆردوومان کرد.

دوای ئەوەی مووشەکێکی حوسییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریونی ئیسرائیل کەوتە خوارەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵێنیدا کە وەڵامی ئەم هێرشەی حوسییەکان بداتەوە کە بەهۆیەوە هێڵە ئاسمانییەکانی ئەورووپا و ئەمریکا گەشتەکانیان بۆ تەلئەبیب بۆ چەند ڕۆژێک هەڵوەشاندەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه