ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەندین جار هێرشی کردە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن؛ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێرشەکانیان بۆسەر حووسییەکان رادەگرن و "پێش سەردانەکەشم بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، راگەیێندراوێکی زۆر گرنگم دەبێت."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 8ی ئایار یاخود هەینی 9ی ئایار و پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "راگەیێندراوێکی زۆر گرنگم دەبێت، کە لەبارەی بابەتێکی زۆر گرنگە و یەکێک دەبێت لەو راگەیێندراوانەی چەندین ساڵە شتی وا نەبووبێت لەبارەی بابەتێکی دیاریکراو."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 13ی ئایاری 2025 ترەمپ بە سەردانێک بگاتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە سێ رۆژدا سەردانی هەریەکە لە سعودیە، ئیمارات و قەتەر بکات.
هەروەها بە گوتەی ترەمپ، حووسییەکان گوتوویانە "چیدیکە شەڕیان ناوێت، ئەوان ملکەچ بوون، ئێمەش هێرشەکانمان بۆ سەریان رادەگرین."
وەڵام بدەوه