Kurdistan Press - ئیسرائیل فڕۆکەخانەی ئەم وڵاتە تەخت کرد ئیسرائیل فڕۆکەخانەی ئەم وڵاتە تەخت کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل فڕۆکەخانەی ئەم وڵاتە تەخت کرد

ئیسرائیل، فڕۆكەخانەی سەنعای یەمەنی بە تەواوی فڕۆكەكانەوە تەفروتوتا كرد

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكە: زیانەكان گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار

لە تۆڵەی ئەو مووشەكە بالیستییەی سێ رۆژ بەر لە ئەمڕۆ حووسیەكانی یەمەن، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بن گۆریۆنیان پێ پێكا لە پایتەختی ئیسرائیل، دوێنێ ئێوارەی سیشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بانگەوازێكی رەسمییدا داوای كرد بە زووترین كات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای پایتەختی یەمەن چۆڵ بكرێت، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەكانی ئیسرائیل لە چەند هێرشێكی ئاسمانییدا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سەنعا، فڕۆكەخانەكە و چەندین فڕۆكەی مەدەنیی نێو فڕۆكەخانەكەیان تەفروتوونا كرد.

لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، بەڕێوەبری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا، رایگەیاند: ”تەواوی خزمەتگوزارییەكانی فڕۆكەخانەكەمان بەهۆی ئەو هێرشە دوژمنكارییەی ئیسرائیلەوە راگیران و لەكار كەوتن، هۆڵی گەشتیاران و دەروازەكان و تاوەری رادارەكان وێران كراون، بۆیە هەموو گەشتە ئاسمانیەكانمان راگرت تا كاتێكی نادیار.“

گوتیشی: ”ئەوەی دیارە تا ئێستا، هەر لەو بۆردومانەدا شەش فڕۆكەی مەدەنییمان تەقێندراوەنەتەوە و تا ئەم كاتەی قسەی تیا دەكەین، زیانەكانی ئەو هێرشە بە 500 ملۆن دۆلار دەقەبڵێندرێ، چونكە ئەو مووشەكانەی فڕۆكەكانی ئیسرائیل لەو بۆردومانەدا بەكاریان هێنا، هێزێكی تەقینەوەی یەكجار توندی هەبوو.“

جێی باسە بەرامبەر ئەم بۆردومانەش، حووسیەكان دیسان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە ئیسرائیل كردووەتەوە، لەپای ئەمەش، چەند وڵاتێك گەشتە ئاسمانیەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەڵەتیی بن گۆریۆنی شاری تەلەئبیب بۆ ماوەی چەند رۆژێك دواخست.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه