Kurdistan Press - پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هیندستان پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هیندستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هیندستان

لە دوای ماوەیەك لە هەڕەشە، شەوی رابردوو هیندستان زنجیرە هێرشێكی مووشەكی و ئاسمانی كردە سەر بەری پاكستانی هەرێمی كشمیر، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی پاكستان رای گەیاند كە هێرشە مووشەكییەكەی هیندستان بۆ خاكی پاكستان شەڕفرۆشتنە و سوپای وڵاتەكەی راسپارد بۆ وەڵامدانەوەی.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان، ئەو كارە نایاساییانەی هیندستان پێشێلكاریی زەقن بۆ سەروەریی پاكستان و یەكپارچەیی خاكەكەی، بەپێی یاسای نێودەوڵەتیش شەڕە، بۆیە هێزە چەكدارەكانی پاكستان بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی گونجاو بۆ رووبەڕووبوونەوەیان راسپێردراوە.

بەر لەوە وەزارەتی دەرەوەی پاكستان كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی هیندستانی لە ئیسلام ئاباد بانگهێشت كرد و یاداشتێكی ناڕەزایەتی لە دەسەڵاتدارانی پاكستان لە دژی هێرشەكانی شەوی رابردووی رادەست كرد، كە چەند ناوچەیەكی پاكستانی لە جامۆ و كشمیر گرتەوە و بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی.   

لای خۆیەوە لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پاكستان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ساز كرد و داوای لێپرسینەوەی لەگەڵ هیندستان كرد لە دوای هێرشەكەی بۆ سەر پاكستان، لیژنەگە داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ درككردن بە مەترسیداریی كارە بێپاساو و نایاساییەكەی هیندستان و لێپرسینەوەكردن لەگەڵی كە پێشێلكاریی زەقن بۆ نەریت و یاسا نێودەوڵەتییەكان. 

شایەنی باسە شەوی رابردوو هێزە چەكدارەكانی هیندستان دەستی بە هەڵمەتێكی سەربازی لە دژی پاكستان كرد و نۆ ئامانجی لە بەشی پاكستانی هەرێمی كشمیر كردە ئامانج، وەك هیندستان باسی كرد، ئەوان ئەو بنكە و بارەگایانەیان كردووەتە ئامانج كە لەوێوە هێرش دەكرایە سەر هیندستان.       

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه