ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 5ی 2025 بڵاوی كردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پلان بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی كاتی لە غەزە بە سەرۆكایەتیی بەرپرسێكی ئەمریكی دادەڕێژێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، لەو پرۆسەیەدا تەكنۆكرات و كەسانی فەلەستینی دادەمەزرێنرێن.
پێنج کەسی ئاگادار لە غەززە بۆ ئاژانسەكە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل پێكەوە لە دوای جەنگەوە تاوتوێی ئەگەری سەرکردایەتیکردنی ئیدارەیەکی کاتیی واشنتۆنیان لە غەززە کردووە.
ئەم ئیدارە كاتییە كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتیی دەكرێ، تاكوو قۆناغێك دەبێت كە كاریگەرییەكانی شەڕوشۆڕ لەسەر غەزە نامێنێت و تەناهیی دەگەڕێتەوە كەرتەكە.
ڕۆیتەرز باسی ئەوە دەكات ئەم پلانە لە گفتوگۆدایە و لە ماوەی ئاییندەدا زانیاریی زیاتری لەسەر ئاشكرا دەكرێ.
وەڵام بدەوه