حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ: ئەگەر ئەمریكا "گەمژەییەك" ئەنجام بدات، دەرگای دۆزەخی بەسەردا دەكەینەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە: پێویستە ئەمریكا بزانێت، ئەگەر لەسەر هەڕەشەكانی بەردەوام بێت و جێبەجێیان بكات، ئامادەی چوونە ناو جەنگین.
دەشڵێ: ئێران لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی ناگەڕێ، بەڵكوو ئێران باوەڕی بە چەكی ئەتۆمی نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی 5ی 2025 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.
لە بارودۆخێكدا كە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوە دەچن و لەو میانەدا سێ گەڕی گفتوگۆ ئەنجام دراون.
وەڵام بدەوه