مەسعوود پزیشكیانی سەركۆماری ئێران وەڵامی دەنگۆی هەواڵەكانی دایەوە لەبارەی نیەتێكی ترەمپ بۆ گۆرینی ناوی كەنداوی فارس و دووپاتی كردەوە، ئەم ناوە پەیوەستە بە مێژووی ئێرانەوە.
ئەمڕۆ هەینی نۆی ئایار، مەسعوود پزیشكییان سەركۆماری ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" بڵاوی كردووەتەوە، كەنداوی فارس هەر بە كەنداوی فارس دەمێنێتەوە، ئەمەیش وەك پەیامێكی راستەوخۆی تاران دژی هەر هەوڵێك بۆ گۆڕانكاری لەناوی كەنداوەكە.
لای خۆشییەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی هاوشێوەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" بڵاوی كردەوە كە ناوی كەنداوی فارس تەنیا هەر ناو نییە، بەڵكو بەشێكە لە كلتوری مێژوویی ئێران و مرۆڤایەتی.
قسەی سەركۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوی كردەوە كە ترەمپ نیەتی هەیە لەمەودوا لە بری كەنداوی فارس لە ئەمەریكا، كەنداوی عەرەبی بەكاربهێنێت بەشێوەیەكی فەرمی.
وەڵام بدەوه