ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا، هێرش ده‌كاته سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و كاره‌كانى له غه‌زه به شه‌رمه‌زارى ده‌زانێت، له وه‌ڵامیشدا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "جارێكى تر ماكرۆن لایه‌نگرى تیرۆریسته‌كان ده‌كات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى ئایار، ماكرۆن و نه‌ته‌نیاهۆ له لێدوانه‌كانیاندا هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كتر و ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز، ئه‌م لێدوانانه به گرژیى دیپلۆماسیى نێوان ئیسرائیل و فڕه‌نسا ده‌زانێت. سه‌رۆكى فڕه‌نسا كاره‌كانى نه‌ته‌نیاهۆ له غه‌زه به "قبووڵنه‌كراو و شه‌رمه‌زاریى" ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، "كارى سه‌رۆك كۆمار نییه بابه‌ته‌كه به جینۆساید وه‌سف بكات، به‌ڵكو ئه‌مه كارى مێژوونووسانه". هه‌روه‌ها ماكرۆن حاڵه‌تى غه‌زه به ته‌نگژه‌یه‌كى مرۆڤایه‌تى "ئه‌وپه‌ڕى ترسناك" وه‌سف ده‌كات.
دواى چه‌ند سه‌عاتێك نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل وه‌ڵامى ماكرۆن ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "جارێكى تر ماكرۆن ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارد لایه‌نگرى رێكخراوێكى تیرۆریستیى بكوژ بێت و پروپاگه‌نده بۆ درۆكانى دووباره بكاته‌وه".
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌شڵێ، "له‌برى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نگرى میحوه‌رى دیموكراسى له رۆژئاوا بێت، دژى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و داواى ئازادكردنى بارمته‌كان بكات، كه‌چى ماكرۆن جارێكى تر داواى راده‌ستبوون له ئیسرائیل ده‌كات و پاداشتى تیرۆر ده‌كات".
وەڵام بدەوه