حوسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و ئه‌و په‌یامه‌ی به ئیسرائیل گه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانیدا، ناتوانێت به‌رانبه‌ر ئێران بوه‌ستێت.
ئه‌و به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی گوت، ئیسرائیل ته‌نیا مووشه‌كێكی به‌ركه‌وتووه هاواری لێ به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان له یه‌ك كاتدا بگاته 600 مووشه‌ك چی ده‌كات.
حوسێن سه‌لامی گوتیشی ئه‌و مووشه‌كه‌ی له ئیسرائیل كه‌وته خواره‌وه، له شوێنێكی لاوه‌كی و ناگرنگ دراوه، مه‌به‌ستی هه‌مان ئه‌و مووشه‌كه‌یه كه ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه له ئیسرائیل درا.
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران گوتی، ئه‌گه‌ر له یه‌ك كاتدا 600 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكرێ و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌و 600 مووشه‌كه 100 مووشه‌كیان له ئاسمان بته‌قێنێته‌وه و به‌رپه‌رچیان بداته‌وه، چی له‌و 500 مووشه‌كه‌ی تر ده‌كات؟.
ئێران ماوه‌یه‌كه له رووی سه‌ربازییه‌وه له سۆنگه‌یه‌كی به‌هێزتر قسه و هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ساڵی رابردوو و پێشتری ئێران، له‌لایه‌ن ئیسرائیل به ته‌واوی به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه و ئێران نه‌یتوانیوه به ئاسانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئیسرائیل ببڕێت.
ماوه‌ی رابردوو ئێران مووشه‌كێكی تاقی كرده‌وه و رای گه‌یاند، ده‌توانێ سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئیسرائیل ببڕێت و رێك له‌و كاته‌شدا بوو كه حووسییه‌كان به مووشه‌كێك سیستمه‌كه‌یان بڕی و دۆخی ئیسرائیلیان شڵه‌ژاند.
ئێران له كاتێكدا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له ئیسرائیل ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له دانوستانی ئه‌تۆمیدایه. ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئێران نادات په‌ره به سیستمی مووشه‌كی بالیستیكی بدات، پێویستیشه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بوه‌ستێنێت و كۆتایی به پاڵپشتیی میلیشیاكان بهێنێت.
وەڵام بدەوه