وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر دوو بەرپرسی باڵای گرووپی حزبوڵای لوبنان و دوو كەسدا سەپاندووە كە ڕۆڵیان لە هەماهەنگیی گواستنەوەی پارەدا هەبوو بۆ ئەو گرووپەی کە ئێران پاڵپشتیی دەکات.
دوایین سزاکان هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا "کە واشنتۆن زۆر نزیکە لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەروەها تاران تاڕاددەیەک بە مەرجەکان ڕازی بووە."
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی لەو سزایە بەئامانج گیراون، نیشتەجێی لوبنان و ئێرانن و کاریان بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حزبوڵا كردووە.
مایکڵ فۆڵکەندەر، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سزاكانی ئەمڕۆ تیشک دەخاتە سەر دەستڕاگەیشتنە بەرفراوانەکانی حزبوڵا لە جیهاندا لە ڕێگەی تۆڕی لایەنگرانی تیرۆریستانەوە، بەتایبەتی لە تارانەوە."
وەڵام بدەوه