فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر به‌نده‌ره‌كانى ره‌ئس عیسا و حوده‌یده و سه‌ڵیف له رۆژئاواى یه‌مه‌ن. ئیسرائیل ده‌ڵێ، "هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به هۆى سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له ناوچه‌كه راگیرا بوون، ئیتر به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئابڵۆقه‌دانى حووسییه‌كان له رووى ده‌ریاییه‌وه" وه‌زیرى به‌رگری ئیسرائیلیش ده‌ڵێ، "عه‌بدولمه‌لیك حووسى راودهنێین و ده‌یكوژین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16 ى ئایار میدیاى ئیسرائیلى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ر سێ به‌نده‌رى ره‌ئس عیسا و حوده‌یده و سه‌ڵیف له رۆژئاواى یه‌مه‌ن كه به‌ده‌ست حووسیهكانهوهیه. به‌گوێره‌ى راگه‌یاندنى ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل خۆى سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى كردووه.
كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى قه‌ته‌رى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ى ئه‌مڕۆ بۆردمان كراون، له هه‌فته‌ى رابردوو دووجار ئیسرائیل هۆشدارى بۆ چۆڵكردنى داوه و داواى له خه‌ڵك كردووه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
میدیاى ئیسرائیلى باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌هۆى سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌نداو وه‌ستابوون، له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام ده‌بن تا ئابڵۆقه‌ى ده‌ریایى بخه‌نه‌سه‌ر حووسییه‌كان. هه‌ر ئه‌مڕۆ یسرائیل كاتس وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى كوشتنى سه‌رۆكى حووسییه‌كان ده‌كات، كاتس ده‌ڵێ،"هه‌ر وه‌ك محه‌مه‌د زه‌یف و یه‌حیا سنوارمان له‌غه‌زه كوشت، نه‌سڕوڵا له به‌یرووت، ئیسماعیل هه‌نیه له تاران، عه‌بدولمه‌لیك حووسى راودهنێین و ده‌یكوژین".
وەڵام بدەوه