رۆبێرت فۆرد باڵوێزى پێشترى ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق ئاشكراى ده‌كات، پێوه‌ندیى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا و ئه‌مه‌ریكا، بۆ ساڵى 2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى هه‌واڵگرییه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى ئایار، رۆبێرت فۆرد باڵوێزى پێشووى ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق، چه‌ند لێدوانێكى سه‌رنجڕاكێشى له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع داوه و ئاشكراى كردووه، پێشتر دیدار له نێوان شه‌رع و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه. فۆرد دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا ناڕاسته‌وخۆ رۆڵى له ئاماده‌كردنى شه‌رع وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى هه‌بووه.
فۆرد باسى له‌وه كردووه له نێوان 2000 تا 2003 له عێراق بووه و له ماوه‌یه‌دا شه‌رع سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى رێكخراوى تیرۆریستیى قاعیده بووه. رێكخراوێكى ناحكوومیى به‌ریتانى له‌گه‌ڵ فۆرد كاریان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رع "له دنیاى تیرۆره‌وه بۆ دنیاى سیاسه‌ت بگوازنه‌وه" ئه‌مه‌ش كۆششێكى رۆژئاوایى بووه بۆ ئاماده‌كارییه‌كى سیاسیى گه‌وره‌تر.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و رێكخراوه ناحكوومییه به‌ریتانییه تایبه‌ت بووه به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. فۆرد باس له‌وه ده‌كات یه‌كه‌م دیدارى له‌گه‌ڵ شه‌رع له ئادارى 2023 بووه، گفتوگۆى خۆى له‌گه‌ڵ شه‌رع به "شارستانى" وه‌سف ده‌كات و دواتریش له كانوونى یه‌كه‌م و كانوونى دووه‌مى رابردوو به دیدارى شه‌رع گه‌یشتووه. ئه‌وكات شه‌رع له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى سووریا بووه.
فورد دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌نیا ئه‌و دیدارانه شه‌رعى ئاماده نه‌كردووه، به‌ڵكو پرۆسه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستى پێ كردووه كه شه‌رع له ساڵى 2016 جیابوونه‌وه‌ى خۆى له رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده راگه‌یاندووه. له‌و كاته‌وه هه‌وڵى داوه زیاتر میانڕه‌وتر ده‌ربكه‌وێت.
عه‌لى جه‌مالو به‌ڕێوه‌به‌رى گرووپى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى فۆرد، قسه‌ى بۆ سكاى نیوز كردووه و روونى ده‌كاته‌وه، لێدوانه‌كانى فۆرد "لۆجیكین"، له‌وانه‌شه ئه‌و دیدارانه له 2020 ده‌ستیان پێ كردبێ، ئه‌و كاته‌ش له ئیدلب فۆرد به دیدارى گه‌یشتووه. فۆرد لێدوانه‌كانى به تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن داوه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچى رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكى كارى بۆ ئاماده‌كردنى شه‌رع نه‌كردووه و رێكخراوێكى به‌ریتانى به‌و بابه‌ته هه‌ستاوه. عه‌لى جه‌مالو ده‌ڵێ، "ئاساییه بۆ ئه‌وه‌ى كۆششه‌كه راسته‌وخۆ نه‌درێته پاڵ هه‌واڵگریى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكى، ئه‌مه بۆ شه‌رع خراپ ده‌بێت. به‌ریتانییه‌كانیش ئه‌زموونێكى فراوان و درێژیان له‌و بواره هه‌یه كه له‌وانه‌یه 100 ساڵ ده‌بێت. له ئیخوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا به رۆژگارى ئێسته‌مان ده‌گات".
وەڵام بدەوه