Kurdistan Press - نەتەنیاهۆ مەرجەکانی ڕاگەیاند نەتەنیاهۆ مەرجەکانی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەنیاهۆ مەرجەکانی ڕاگەیاند

لە دوای هێرشەكەی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ سەر ئیسرائیل لە كۆتایی 2023 تا ئێستە شەڕی غەزە بەردەوامە، ژمارەی كوژراوانی فەلەستینی لە سەرووی 50 هەزار كەسە و وێرانكارییەكی گەورە كەرتەكەی گرتووەتەوە، ئێستەش رۆژانە دەیان كەس دەكوژرێن، چەند لایەنێك هەوڵی ئاگربەست دەدەن لەوانە ئەمەریكا، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل مەرجی وڵاتەكەی بۆ ئاگربەست و كۆتاهێنانی بە شەڕ راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، ئەگەر بژارەیەك هەبێت بۆ ئاگربەستێكی كاتی بە مەبەستی ئازادكردنی بارمتەكانمان ئێمە ئامادەین، ئێمە پابەندین بە جێبەجێكردنی ئامانجەكان شەڕ و 20 بارمتەی زیندوو و 38 تەرمیش هەن هەر هەموویان دەگەڕێنینەوە. 

روونی كردەوە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەستانی شەڕ لە كەرتی غەزە ئەگەر تەواوی بارمتەكان ئازاد بكرێن و چەكی حەماس بێتە داماڵین و بزووتنەوەكە خاكی غەزە جێبێڵێت، لە دوای شەڕ ئێمە كۆنترۆڵی تەواوی غەزە دەكەین و تەواوی ناوچەكانی غەزە دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی تەناهیی ئیسرائیل، بۆیە هێزەكانمان زیاتر لەوێ بڵاو دەبنەوە.

ئاشكرای كرد، رێگە بە چوونەژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ غەزە دەدەین و پلانێكی سێ قۆناغیمان داناوە بۆ دابەشكردنی یارمەتییە سەرەكییەكان و چەند كۆمپانیایەكی ئەمەریكی بە پاسەوانیی ئیسرائیل یارمەتییەكان دابەش دەكەن، چونكە حەماس دەست بەسەر بڕێكی زۆری یارمەتییەكان دەگرێت و بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی بزووتنەوەكە دەیانفرۆشێتەوە، دووپاتی كردەوە كە ئامادەن بۆ كۆتاهێنان بە شەڕی غەزە بە مەرجی مسۆگەركردنی ئاسایشی ئیسرائیل و نەمانەوەی حەماس لە دەسەڵات لە غەزە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه