عەباس عەرەقجی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێش ئەوەی بەرەو ڕۆما بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی پێنجەمی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ شاندی ئەمریکی، به‌ڕێ بكه‌وێت، پەیامێکی توندی ئاراستەی واشنتن کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی "X" ڕوونی کردەوە کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان گەشت دەکات بۆ ڕۆما. ئاماژەی بەوەشکرد "دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، کارێکی قورس نییە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "نه‌بوونى چه‌كى ئه‌تۆمى، واتا بوونى ڕێككه‌وتن. ڕاگرتنى پیتاندن، واتا نه‌بوونى ڕێككه‌وتن"، هه‌روه‌ها گوتی: "كاتى ئه‌وه هاتووه بڕیار بده‌ین".
هەروەها عەباس عەرەقجی، دوێنێ لە لێدوانەکانیدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە "هێشتا جیاوازیی بنەڕەتی لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا هەیە". هۆشداریشیدا له‌وه‌ى، "گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بیه‌وێت ئێران له پیتاندنى یۆرانیۆم قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وا هیچ ڕێككه‌وتنێك نابێت".
لە هەمان کاتدا ڕوونی كرده‌وه، کە تاران بەڕووی "ئۆپەراسیۆنی پشکنینی زیاتر"ی دامەزراوە ئەتۆمییەکان كراوه‌یه به‌وه‌ش ده‌رگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له به‌ربه‌سته‌كان، ده‌كاته‌وه.
وەڵام بدەوه