كه‌ناڵی (جه‌زیره) بڵاوی كرده‌وه كه له بۆردومانیكی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر ماڵێك له خان یوونس له كه‌رتی غه‌ززه 9 منداڵی خانمه پزیشكێك به‌ناوی (ئالا نه‌جاڕ) گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌و كاته‌ی كه منداڵه‌كانی به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌و خانمه سه‌رقاڵی كاره‌كه‌ی بووه له نه‌خۆشخانه‌ی ناسڕ له خان یوونس، دواتر كه ته‌رمی منداڵه‌كانی ده‌به‌ن بۆ نه‌خۆشخانه، تووشی شۆكێكی گه‌وره ده‌بێت.
كه‌ناڵی جه‌زیره ئاشكراشی كردووه كه مێردی ئه‌و خانمه پزیشكه به سه‌ختی بریندار بووه و له ژیاندا ماوه.
وەڵام بدەوه