فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 28ى ئایارى 2025) هێرشیان كرده‌وه سه‌ر حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن و دواهه‌مین فڕۆكه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌نعاى پایته‌ختی یه‌مه‌ن، تێك‌شكاند.
ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئاشکرای دەکات کە له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، فڕۆکەخانەی سه‌نعا کراوەتە ئامانج و فڕۆکەیەک تێکشکێنراوە.
پێشتریش فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل له وه‌ڵامى مووشه‌كێكی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نعا و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى، له‌و هێرشه‌دا سێ فڕۆكه‌یان تێك‌شكاند.
له دواى ڕووداوه‌كانى 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023ـه‌وه، حووسیییه‌كان چه‌ندین جار به مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و ئالۆزییان له ده‌ریای سوور دروستكردووه و ڕێگه ناده‌ن كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیسرائیل وه‌ڵامى توندی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه و تا دوا جار، له هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، ڕایگه‌یاند: "حووسییه‌كان ڕاده‌ست بوون، ڕێككه‌وتنیان كردووه كه چى تر هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان".
وەڵام بدەوه