ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی رای گه‌یاند، ئێران په‌ره‌ی به پیتاندنی یۆرانیۆمی 60%ی داوه و له‌مدواییانه‌دا قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی زۆر زیاد كردووه.
ئاژانسه‌كه ره‌خنه‌ی توندی له كۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووه كه هاوكاریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی جێی ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان نییه.
به گوته‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، 42 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو به رێژه‌ی 60%، ئه‌گه‌ر زیاتر بپیتێنرێت، ئه‌وا ده‌توانێت به هۆیه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆمبێكی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئاژانسه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران قه‌باره‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی به بڕی 953 كیلۆ و 200 گرامی تر زیاد كردووه، له‌كاتێكدا به‌پێی راپۆرتی پێشوو قه‌باره‌كه نۆ هه‌زار و 247 كیلۆگرام و 600 گرام بوو.
ئه‌م زانیارییه له كاتێكدا ئاشكرا ده‌كرێت كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا له دانوستاندان و پێنج گه‌ڕی دانوستانیان به‌ڕێوه بردووه، دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تی به‌مزووانه له‌گه‌ڵ ئێران به رێككه‌وتن ده‌گه‌ن.
ورده‌كاریی رێككه‌وتن ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئێران پیتاندن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ رابگرێت و له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له سزاكان له‌سه‌ری سووك ده‌كات، هه‌نگاوێك كه ئیسرائیل دژیه‌تی و پێی وایه كێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ته‌نیا به هێرش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه