Kurdistan Press - ئەمریکا هاوکاری دارایی وەزارەتی بەرگریی عێراق کەم دەکاتەوە ئەمریکا هاوکاری دارایی وەزارەتی بەرگریی عێراق کەم دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هاوکاری دارایی وەزارەتی بەرگریی عێراق کەم دەکاتەوە

تۆڕی هەواڵی  'ئەلمۆنیتەر' مەرجەکانی ڕەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2026، بڵاوکردەوە، کە لەڕەشنووسەکەدا گۆڕانکاریی لە پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراقدا کراوە.
ئەلمۆنیتەر ئاشکرای کردووە، لە ڕەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکادا هاتووە، هاوکارییە داراییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق کەمدەکرێتەوە، بەڵام هاوکاریی دارایی دژە تیرۆر زیاد دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەلمۆنیتۆر، "پشتیوانی دارایی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق لە 189.1 ملیۆن دۆلار بۆ 48.2 ملیۆن دۆلار کەم دەکرێتەوە."
هەروەها لە ڕەشنووسەکەدا هاتووە کە "حکوومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بودجەی خۆی بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە 9.3 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 63.6 ملیۆن دۆلار زیاد بکات، کە لە ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات"، جەختیشی کردەوە،  ئەم هەنگاوە بەشێکە لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ئەولەویەتەکانی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ عێراق.
ئەلمۆنیتۆر ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەمەریکا وەک هێزێکی هاوسەنگ لە عێراق سەیری دەزگای دژە تیرۆر دەکات لە بەرانبەر گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق.
ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، "واشنتن بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەداراییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە سووریا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه