پێنج تەقینەوە لە زیندانی ئێڤین-ی پایتەختی ئێران روویداو هێزێكی زۆری ئەمنییش رەوانەی گرتوخانەكە كرا.
ئاژانسی فەرمی ئێران رایگەیاندووە، پێکدادان لە نێوان زیندانییەکان و پاسەوانی زیندانەکە روویداوە و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگای جل و بەرگی زیندانەکە کەوتوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ھەڵگەڕانەوە لە ریزی زیندانیانی سیاسی دروستبووە ھێزێكی ئەمنی زۆر رەوانەی زیندانەکە كراوە و لە تارانیشەوە خەڵك بەرە و زیندانەكە بەرێ كەوتوون.
وەڵام بدەوه