ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ بەهێزە
سەرلەبەری شرۆڤەو هەڵسەنگاندنەکانی چاودێران و شڕۆڤەکاران و شارەزایانی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاراستەی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە ماوەکانی رابردوودا گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیارو گەورەوە. دەسپێکی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا بە لەشکەرکێشی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جووڵەی تێکەوت. لەم چوارچێوەیەدا چەندین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی و چەک و جبەخانەو فڕۆکەی جەنگی ترسناک بۆ کەنداو گواسترانەوەو ئەمریکا کەوتە نمایشێکی سەربازی بێ وێنەوە.
لەبەرامبەردا ئێران ئامادەباشی هێزەکانی لە حاڵەتی شکست پێهێنانی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی راگەیاندووەو ئامادە نیە بە هیچ جۆرێک چۆک بۆ داواکاریەکانی ئەمریکا بدات.
دۆخی هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوین لەبەردەم تەقینەوەیەکی گەورەدایەو هەڵگیرسانی هەر جەنگێک لەم ئان وساتەدا بە بێ زیانی گەورە نابێت، نەک هەر بۆ ئێران، بەڵکو بۆ سەرجەم وڵاتانی کەنداوو بەگشتی و بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە. بەرکەوتنی پریشکی جەنگێکی رەهەندداری لەم شێوەیە، ئەگەرێکی حەتمیە.


وەڵام بدەوه