وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هەر سەرکردەیەکی ئێران هەڕەشەمان لێبکات لەناوی دەبەین
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی عەلی خامنەیی، ڕابەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کوشتووە. کاتس هۆشداری توندی دایە تاران و دووپاتی کردەوە کە هەر سەرکردەیەکی تری ئێران هەوڵی جێبەجێکردنی پلانی لەناوبردنی ئیسرائیل بدات، بە هەمان چارەنووس شاد دەبێت.
ئەم لێدوانانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی، کە لە ٢٨ی شوباتی ڕابردوودا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر تاران کوژرا.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه