Kurdistan Press - ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ندان شاری ئێران خه‌ڵكێكی زۆر ڕژانه‌ شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان سازكرد ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ندان شاری ئێران خه‌ڵكێكی زۆر ڕژانه‌ شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان سازكرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ندان شاری ئێران خه‌ڵكێكی زۆر ڕژانه‌ شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان سازكرد

وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌زیری هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌ی سوپا دژ به‌ ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ و جیهان به‌ گشتی، كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ندان شاری ئێران و به‌ بۆنه‌ی چله‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلوولی ڕابوردووی‌ شاری زاهیدانه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ڕژانه‌ شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان سازكرد و ناڕه‌زاییان دژ به‌ حكوومه‌ت ده‌ربڕی.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد پێشوازییان له‌ ته‌رمی فایه‌ق مام قادری كرد كه‌ له‌ 13ی ئه‌م مانگه‌ سوپای پاسداران ته‌قه‌ی لێ كردبوو و بێ هۆش كه‌وتبوو، دوێنێ چوارشه‌م‌ گیانی له‌ ده‌ست دا و له‌ شاری ورمێوه‌ بۆ شاری مه‌هاباد هێنرایه‌وه‌.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ڕژانه‌ شه‌قامه‌كانی شار و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زاییان ساز دا و له ‌كاتی خۆپیشانددانه‌كه‌دا دروشمیان دژ به‌ حكوومه‌ت گوته‌وه ‌و هاواریان ده‌كرد "دایكه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ت مه‌گری و به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ‌و شه‌هیدیش نامرێت"، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌رمی فایه‌ق مام قادرییان هه‌ڵگرتبوو دروشمی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان ده‌گوته‌وه.

خۆپێشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌تی ئێران له‌ 16ی ئه‌یلوولی ڕابوردووه‌وه‌ ده‌‌ستیان پێ كردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئێران ژینا ئه‌مینییان له‌ تاران ده‌ستگیر كرد و دواتر به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدانییه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

تا ئێسته‌ 328 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و 14‌ هه‌زار و 825 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ خۆپیشانده‌ران و هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی سعوودییه ‌و بریتانیا و ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كرد كه‌ به‌رپرسانی ئێران به‌وه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ هانی خۆپیشاندان دژ به‌ حكوومه‌ت تاران ده‌ده‌ن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه