Kurdistan Press - به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕووی دا‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕووی دا‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕووی دا‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕووی دا‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای هاتای هه‌ژاند.

ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی توركیا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ شاری مه‌ڵاتی له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له‌ وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه‌.

ئافات ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگای هاتای ڕوویداوه‌ و گوڕه‌كه‌شی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

ئه‌م بوومه‌له‌رزانه‌ پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو دێت كه‌ گوڕه‌كه‌ی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو و له‌ ناوه‌ندی شاری مه‌ڕه‌ش ڕووی دا و دواتریش 10 پارێزگای تری توركیا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باكوری سووریای گرته‌وه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كان بوونه‌‌ هۆكاری دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ و ڕووخانی هه‌زاران باڵه‌خانه‌ و خانوو، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا له‌ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 21 هه‌زار كه‌س یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه