Kurdistan Press - چین کەوتۆتە سەر دووریان و بژاردەیەکی یەکجار سەختەوە چین کەوتۆتە سەر دووریان و بژاردەیەکی یەکجار سەختەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چین کەوتۆتە سەر دووریان و بژاردەیەکی یەکجار سەختەوە

پشتگیری و هەوڵدانی شێلگێرانەی پوتین و بەکردار کردنی  قسەوبەڵێنەکانی بۆ گێڕانەوەی هەرێمە سەربەخۆ خوازەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراین بۆ سەر خاکی روسیەی فیدراڵ و  تەبەنی کردنی ستراتیژی قووڵی گێڕانەوەی شکۆو گەورەیی بۆ رووسیە، نەک ئەورووپا، بەڵکو بووەتە هۆی نیگەرانی  وڵاتی چینیشەوە. 

خواستی شێلگێرانەی ( جدی) گێڕانەوەی تایوان بۆسەر خاکی چین( نیشتیمانی دایک) لە لایەک و مەیلی سەربەخۆخوازی تایوان و هەرێمە سەربەخۆخوازەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراین، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خواست و سیاسەتی حکومەتی چینیدا نایەتەوە. 

چینیەکان ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلاکانی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ لکاندنەوەی خاکی تایوان بە خاکی چینیەوەو هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی و سەربەخۆیی تایوانەوە. 

چین رێککەوتنێکی دووقۆڵی لەگەڵ رووسیە هەیە بەوەی هەردوو وڵات پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن لە هەموو بوارەکاندا و رێ بە نفوز و سیاسەتی خۆسەپێنی ئەمریکاوە بگرن و کۆتایی بە جیهانی تاک جەمسەریەوە بهێنن. 

روسەکان هانی کەمینە رووس زمانەکانی نزیک لە خۆیان ئەدەن هەنگاو بۆ سەربەخۆیی بنێن و رووسیە بەڵێنی داوە لە هەموو رووێکەوە تەواو پشتگیریان دەکا. 

بۆیە چینیەکان کەوتوونەتە سەر دووڕیانێکی  سەختەوە. 

نە توانای پشتگیری کردنی رووسەکانیان هەیە نە دەتوانن دژیشیان بن. لە حاڵەتی پشتگیری پوتین، ناچارن ئەوانیش واز لە لکاندنەوەی تایوان بە خاکی خۆیانەوە بێنن و سەربەخۆیی تایوان بکەن بە دیفاکتۆیەکی سیاسیەوە. 

بە دیوێکی تریشدا بە هۆی وابەستەبوونی ئابوریەکەیانەوێ بە جیهانی دەرەوە بە دڵنیاییەوە لە سزا ئابوریەکانی رۆژئاوا دەربازیان نابێت. 

ناشتوانن دژی رووسیەبن چونکە خۆشیان هەمان سیاسەت پەیرەو دەکەن و دەیانەوێ تایوان بە خاکی خۆیانەوە بلکێنن. 

بۆیە سیاسەت و هەڵوێستی حکومەتی چینی دهەمبەر رووداوەکانی ئۆکرانیا بریتیە لە پشتگیری کردن لە درێژەدان بە دانوستان و رێگە چارەی ( دیپلۆماسی) و  دوورکەوتنەوە لە  ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و سنووردانان بۆ تووندوتیژی و پێکدادانە سەربازیەکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه